توركیا كارتێكی ئابووری نیشانی دۆلار ده‌دات
خواكوڕك
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕوو له هه‌ریه‌كه له چین و روسیا ده‌كات و پێشنیاری مه‌مه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆ له نێوان دراوه‌كانیان ده‌كات بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌رێگه‌ی دراوی دیكه.
رۆژی شه‌ممه 3/12/2016 له‌میانی كردنه‌وه‌ی بازاڕێكی بازرگانی ئه‌ردۆگان رایگه‌یاند، “پێویسته هه‌موو دراوێك به‌رامبه‌رێكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فشاره‌كه‌ی به‌هێزبێت، بۆچی ئەو پارەیە لەژێر سەرینەکەتدا هەڵدەگریت کە شتێک لەبەرامبەریدا بوونی نییە. وەرن با ئەم پارەیە بکەینە پارەیەکی نیشتمانی”.
له‌میانی وتاره‌كه‌ی دا ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت، ” پێشنیارم بۆ پوتین كرد با ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان به پاره‌ی خۆمان بکه‌ین. من چیم له‌تۆ کڕی به روبل پاره‌که‌یت ده‌ده‌مێ، تۆش چیت له‌من کڕی به لیره بمده‌رێ”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “پێشنیاری هه‌مان شتم بۆ چینیش کرد. به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو لێی ده‌ڕوانن. فه‌رمانم به بانکی ناوه‌ندیش کردووه. هه‌وڵده‌ده‌ین له‌م رێگایانه‌وه کاره‌کان به‌ڕێوه‌به‌رین”.
له‌درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆگان روو له هاوڵاتیانی توركیا ده‌كات و ده‌ڵێت، “کاتی ئەوەیە کە خاوەنداریەتی لە بەها نیشتمانییەکانمان بکەین. وەرن دۆلار و یورۆکانتان بکەنە لیرەی تورکی. لەبەرامبەر ئەو کەسانەدا کە دەیانەوێت ئێمە بڕوخێنن و مەحکووممان بکەن، چی لەژێر سەرینەکانتاندایە بیکەن بە لیرەی تورکی. دەڵێن ‘ئەی ئەگەر زەرەرمان کرد؟’ تەماشاکە ئەمە کارێکی میللییە، بەرەکەتی تێدایە، لەمەدا زیان ناکەیت، خەمت نەبێت. ئەوەی کەزیانەکەت پێدەکات ئەوەی دیکەیە. چونکە ئەوەی دیکە نوێنەری لۆژیکێکی داگیرکارە. تۆ لەرێگەی ئەوەی کە خۆجێیی و نیشتمانیی بیت، لەرێگەی ئەوەی کە خاوەندارێتیی لەپارەکەت بکەیت، ئەم پارەیە لێرە دەمێنێتەوە”.
ئه‌م ووتانه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا دوای ئه‌وه دێت كه به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی، و ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر ٣٫٥٢٠ لیره‌ی توركی بووه.