بەغدا یەکەم ڕێوشوێنی فەرمی ئەنجام دا دەربارەی بەزاندنی سەروەری عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ” ئەحمەد سەحاف ” لە بەیاننامەیەکی دا ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند هەموو ڕێوشوێنێکی فەرمی یاسایی و دیبلۆماسی دەگرتە بەر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر کردەوەیەك کە ببێتە هۆی بەزاندنی سەروەری عێراق ؛

گوتیشی لە ڕێگای نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و لە ڕێگای پەیوەندی بە وڵاتانی هاوڕێ و بــراکانمان ڕوبەڕوی هەر کردارێکی بەزاندنی ئاسمانی عێراق دەبینەوە و ئەم هەنگاوە پاش چەند هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل هات لە عێراق و دوێنێ کوتا هێرش بوو لە شاری رومادی ئەنجامی دا بۆ سەر کەروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی حەشدی شەعبی ؛

سەرچاوە : موازین نیوز

Back to top button