ترەمپ : ئەگەر هەل و مەرج گونجاو بێت لە گەڵ روحانی چاوپێکەوتنم دەبێت

 

 

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت ئەگەر هەل و مەرجەکە وا بخوازێت و لەبار بێت لە گەڵ حەسەن روحانی سەرۆک کۆماەی ئێران دانوستان دەکات .

 

ترەمپ بە ئەگەرەوە دەڵێت لەوانەیە لە هەفتەی داهاتوودا ئەم چاوپێکەوتنە سەر بگرێت .

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەشێکی تری قسەکانیدا گووتی ئێران ئە وڵاتەی دووساڵ و نیو لەمەوبەر نییە ، ئێرا ئەوکات بەهێزترین پاڵپشتی کەری تیرۆریزمی جیهانی بوو .

ترمپ لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت ئێران هەڵگری زۆر ئاڵ و گۆڕی تایبەتەو ئەمریکا بە نیازی لادانی دەسەڵاتی ئێران نییە ، ترەمپ زۆر ڕاشکاوانە دەڵێت ئێرانیەکان لە دانوستاندا زیرەکن ، بە تەوسیشەوە دەڵێت بزانن چیان بە سەر جان کێری و ئۆباما هێنا .

 

سەبارەت بە گووشارەکانی ئەمرۆی سەر ئێران ترەمپ گووتی من ناخوازم بەم شێوە ئێران ببینم .

لە کۆتاییدا دەڵێت من بە شوێن ڕێکەتنێکەوەم ئێران چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالستیکی نەبێت و ڕێکەوتنەکانیشمان درێژ خایەن بن

Back to top button