سەرکردەکانی هەرسێک وڵاتی عێراق ، سووریاو لوبنان بۆ تاوتوێی هێرشەکانی ئیسرائیل کۆ دەبنەوە
کۆبوونەوەی بەرپرسانی باڵای هەرسێک وڵاتی عێراق ، سووریا و لوبنان بۆ چۆنیەتی ڕێگری کردن لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی و ئێران لە لایەن سەرۆکی کۆتلەی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە راگەیاندن دەکرێت .
حەسەن کەعبی دەڵیت : ئیسرائیل بە ئاشکرا دەیەوێت ئەم هێزانە شکست بدات کە لە هەرسێک وڵاتدا لە دژی ئیسرائیلن و ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی دەبنەوە .
ئیسرائیل ماوەی چەند مانگێکە بە ئاشکرا جیا لە بنکەو جبەخانەکانی هێزەکانی سەر بە ئێران لە سووریا و لوبنان د ، راستەخۆ لە ناو عێراقیشدا هیزەکانی حەشدی شەعبی بە شێوەی پلانی ئاسمانی تایبەت دەداتە بەر ڕەهێڵەی مووشەک بۆ لەناو بردنی ئەم هێزانە .