روحانی :چاوپێکەوتن لە گەڵ هەر کەسێک کە بەرژەوەندی نشتیمانی تێدابێت بەلامەوە ئاساییە

 

حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی دووشەممە لە گوتارێکدا ڕایگەیاند ئەگەر کۆبوونەوە لە گەڵ کەسێک بەرژەوەندی نشتیمانی تێدا ڕەچاو بکرێت ئامادەم .

 

حەسەن روحانی لە مەراسمی دەستکەوتەکانی حکومەت لە بەشی ژێرخانی ئابووری لادێکاندا ، لە گوتارێکدا ڕایگەیاند ئەگەر بزانم دەچمە کۆبوونەوەیەک و لە گەڵ کەسێکی چاوەڕوان نەکراو چاوپێکەوتن دەکەم ، بەو مەرجەی بەرژەوەندی نشتیمانی و خۆشگوزەرانی خەڵکی ئێرانی تێدا بێت ئامادەم .

 

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە گووشاری بە قەولی خۆی دوژمنان بۆ سەر ئێران گووتی ، وڵات پێویستە بەرەو پێشەوە بچێت ، حکومەت لە پێناو بەرژەوەندی هەمە لایەنە هەموو ڕێکارێک دەگرێتە بەر ، بۆیەش لە سەر ئەو باوەڕەم بۆ پێشکەوتنی وڵات نابێت لە هیچ ئەگەرێک سڵ بکەینەوە .

 

چاودێران پییان وایە ، روحانی لە لایەن زەریفەوە ئاگادار کراوەتەوە کە ئەگەری دانوستان لە گەڵ ترەمپ دێتە ئاراوە .

Back to top button