داوود ئۆغلۆ هەڕەشە لە ئەردۆگان دەکات .. بە پەڕاوی تیرۆر
دووبارە سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیا ئەحمەد داوود ئۆغلۆ بەدیار کەوت و هەڕەشەی ئابڕوبردنی لە هاوڕێ و هاوپیشەی پێشووی و سەرۆکی ئێستای تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەکات و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا داوود ئۆغڵو گوتی ” چەندین پەڕاوی تیرۆر هەن ئەگەر بکرێنەوە خاوەنەکانیان ناتوانن سەریان بەرزبکەن و من ڕاستیەکانتان پێ دەڵێم ”
داوود ئۆغلو ماوەی نێوان یەکی حوزەیران تا یەکی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 بە مەترسیدارترین و ناخۆشترین ماوەی سیاسی لە تورکیا ناوزەردکرد چونکە لەو ماوەیەدا پارتی داد و گەشە پێدان تومەتی تیرۆری ئاراستەی ئەندامانی ” هەدەپە ” کرد پاش سەرکەوتنەکانیان لە هەڵبژاردنەکان و بەدەست هێنانی فراکسیۆنێك بۆ خۆیان لە نێو پەرلەمان
سەرچاوە : سکای نیوز