وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە بارەی هێڕشی سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

دوای ئەوەی لە چەند هەفتەیی رابردوودا، چەندین جار بنكە و بارەگاكانی حەشدی شەعبی لەناوچە جیاوازەكانی عێراق كراونەتە ئامانج و ئیسرائیلیش ناڕاستەوخۆ دانی بە ئەنجامدانی هێرشەكان، ناوە, ئەمڕۆ ئەمریكا  بەیانناكەیەكی لەو بارەیەوە بڵا, كردەوە.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ئەمڕۆ سێشەممە بەیاننامەیەكی  بڵاوكردووەتەوە، رەتی كردووەتەوە هیچ بارەگا و كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیی حەشدی شەعبی بۆردومان كردبێت.
هەروەها وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندووە، هەموو تۆمەتە پەیوەندیدارەكان بە بەشداریی ئەمریكا لە بۆردومانكردنی حەشدی شەعبی، دوورن لەراستییەوە, ئەمریكا پاڵپشتیی سەروەریی عێراق دەكات“،
ئەو بەیاننامەیە لە كاتێكدایە، كە حەشدی شەعبی ئەمریا بە ئاسانكاریكردن بۆ ئیسرائیل لە بۆردومانكردنی بارەگاكانی ئەو میلیشیایانە، تۆمەتبار دەكات.

 

Back to top button