لە 48 كاتژمێری داهاتووكەش و هەوا بەم جۆرەیە
بە پێی زانیاریەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاو كردەوە, پلەكانی گەرما دادەبەزن.
ئەمڕۆ سێشەممە 27/8/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای راگەیاند كە بەم شێوەیە, لە هەولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبیندرێت و لە سلێمانی و كەركووك ئاسمان سامال دەبێت.
كەشناسیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە 28/8/2019، لە هەولێر و سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە دهۆك و كەركووكیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.