مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی جەواد ساڵح نەورۆز دەكات

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەبۆنەی كۆچی دوایی جەواد ساڵح نەورۆز ناسراو بە (حاکم جەواد) پەیامێكی ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات.
لە پەیامەكەی سەرۆكی حكوومەت ھاتووە: “بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی  جەواد ساڵح نەورۆز ناسراو بە (حاکم جەواد) مان بیست. پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین ئومێدەوارین خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت”.
Back to top button