لەسەر خۆشوبهاندن لاهور بە نەوشێروان مستەفا لایانگرانی گۆڕان هێرش دەكەنە سەری
ماوەیەكی لاهور جەنگی لە میدیا سێبەرەكانی و پەیچە جنێودەرەكانی دا خۆی بە نەوشێروان مستەفای دووەم لە سیاسەت دەچوێنێت و بانگەشە بۆ ئەوە دەكات، لەبەرامبەر دا لایانگرانی گۆڕان هێرش دەكەنە سەر لاهور جەنگی و بە كەسێكی فاشڵ ناوی دەبەن.
لەبەرامبەر ئەو هەڵمەتە میدیایەی كە لاهور بۆخۆی دەكات وەك هاوشێوەی نەوشێروان، نووسەر و رۆژنامەنووس لە میدیای كەی ئێن ئێن شەنكار عەبدوڵا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك لەهەژماری خۆی دەنووسێـ”تائێستا هیچ کەسێک لەکورددا نەبووەتە نەوشیروان مستەفا؛ تکایە کەس بەنەوشیروان مستەفا مەچوێنن”.
لەهەژماری تایبەتی خۆی ئەو نووسەری كەناڵی كە ئێن ئێن لەسەر ئەو هەڵمەتەی لاهور جەنگی دەنووسێت”نەوشیروان مستەفا پێش ئەوەی رووبەرووی نادادی نەیارەکانی بێتەوە؛ رووبەرووی نادادی یارەکانی بووەوە.
هەروەها دونووسێـ”ئەوەی دەیەوێت شوێنپێهەڵگرەوەی نەوشیروان مستەفا بێت؛ بابەر لەهەرشتێ رووبەرووی تاڵانکاری و چەتەگەری هاورێ و هاوحزبەکەی خۆی بێتەوە؛ ئەوکات ئێمەش بەقوتابی کاکەنەوەی قبوڵ دەکەین، دەشنووسێ”ئەگینا بۆ ماستا و مامەحەمەی و چنگێ دۆلار؛ بەپەیج و نوسەری ساختە مێژوو ناشێوێنرێت و روورەشیتان بۆ دەمێنێتەوە”.
هەروەها نووسەر و لایانگرانی گۆڕان لەسەر ئەو هەڵمەتە میدیایەی كە لاهور جەنگی بۆخۆی دەیكات دەنووسن، تۆ جگە لە خاكی فرۆشی چیت لە هەگبەی سیاسی هەیە، كام بەرنامەت تۆی كردە نەوشێروان مستەفا؟ كام دیدیی سیاسیت؟ تۆیەك موراهیق و كاڵفام لەناو حزبەكەی خۆت دا ناوت بێت، چون لەرووی دێت لە شوپهاندنی سیاسی دا وێنەی نەوشێروان بخەیتە تەنیشت خۆت”.
شایانی باسە لاهور جەنگی لە 16ی ئۆكتۆبەر ساڵی 2017 بە تۆمەتبارە بە فرۆشتنی كەركووك و چەندین جاریش ئەم راستیەی لە لێدوانەكاندا بۆ خەڵك ئاشكرا كردووە، لاهور جەنگی لە 16ی ئۆكتۆبەر دا خیانەتی لە پێشمەرگە و گەلی كوردستان كردوو و كەركووكی لە بەرچاوی 70 ئاژانس و میدیای و رۆژنامەنووسی جیهانی فرۆشت بە حشدی شەعبی و ئێران”.