رێبەر ئەحمەد: بڕیارە وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەولێر بكات كێشەكانی هەرێمی لەگەڵ تاوتوێدەكەین
لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆتا هاتنی خولێكی مەشقكردنی هێزەكانی زێرەڤانی , وەزیری ناوخۆ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند, بڕیارە وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات, بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ, گوتیشی بڕیارە لەگەڵ وەزیری ناوخۆ باس لەو كێشانە بكەن كە لەبەردەم باری شارستانی هەن و پشت بەخوا ئەنجامی باشی دەبێت سەردانەكەیان”.
وەزیری ناوخۆ گوتیشی: داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەین تیمەكانیان بێن و لەسەر كۆی كێشەكان گفتوگۆی جددی بكەین، چونكە ئێمە ماوەیەكە تیم و شاندەكانمان ئامادەكردووە، بڕیارە ئێمەش سەردانی بەغدا بكەین، هەر كاتێك ئەوان ئامادەبوون بۆ گفتوگۆ ئێمە ئامادەین و هەموو ئەجێنداكان دەخەینە بەردەست بۆ ئەوەی چارەسەری تەواو بۆ هەموو كێشەكان بكرێت”.