بەڵگەی رادەست كردنی موسڵ لەلایان مالیكیەوە ئاشكرا دەبێت
خواكوڕك
لە مانگی حوزەیران 2014 هێزێكی 300 كەسی رویان لە موسڵ كردوو لەلایان مالیكیەوە فەرمانی پاشەكشەی سوپای عێراقی دراو و داعش موسڵی داگیر كرد، سەربازێكیش نهێنیەكە ئاشكرا دەكات،
سەربازێكی پێشوی عێراق فەرمانی پاشەكشەی سوپای عێراقی لە شاری موسڵ ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی کشانەوەی لە مووسڵی پێکردوون.
لە راپۆرتێكی كەناڵی 24ی كوردستاندا، سەربازێكی سوپای عێراقی باس لە فەرمانی پاشەكشەی سوپای عێراقی دەكات لەسەردەمی مالیكی و دەلێت لەكاتێك كاتێك مالیكی فەرمانی پاشەكشەی بەهێزەكان كرد، داعش بە 300 چەکدارەوە شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوای داگیر کرد.
زۆربەی سەرکردە و سیاسەتمەدارانی عێراق پێیانوایە نوری مالیکی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی پێشووی هێزە چەکدارەکانی عێراق (لە 2006 تاوەکو 2014) سیاسەتێکی دیکتاتۆرییانەی بەڕێوە دەبرد و هیچ یەکەیەکی بچووکی سەربازیش بە بی فەرمانی ئەو، نەیدەتوانی جوڵە بکات.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.