نیوەرۆی ئەمرۆ عەلی باپیر داوایەكی ئاراستەی كۆسرەت رەسوڵ كردووە
شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی بە سەرۆكایەتی عەلی باپیر سەردانی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەكات لەشاری سلێمانی”.
بەگوێرەی راگەیاندراوێك لە نووسینگەی راگەیاندنی كۆسرەت رەسوڵ نیوەرۆی 27ی 8ی 2019 شاندێكی كۆمەڵی ئیسلامی بەسەرۆكایەتی عەلی باپیر سەردانی كۆسرەت رەسوڵیان كردووە، گفتووگۆی نێوانیان پەیوەندیەكانی نێوانی یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی بووە”.
لە پەراوێزی كۆبوونەوەكەدا شاندنی كۆمەڵی ئیسلامی داوایی هەماهەنگی لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان كردووە و داوایی لە كۆسرەت رەسوڵ كردووە كە رۆڵ ببینێت لە كردنەوەی دەرگایەك بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان پارتی و كۆمەڵی ئیسلامی”.
وەكە راگەیاندراوەكەشدا هاتووە”شاندی هەردولا كۆك بون لەسەر ئەوەی پێویستە لەپێناو بەرژەوەندی باڵای گەلی كورد پێویستە هەماهەنگی هەبێت لەنێوان هێزە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان”.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە، عەلی باپیر داوایی لە كۆسرەت رەسوڵ عەلی كردووە، كە پەیوەندیەكانی نێوان كۆمەڵی ئیسلامی و پارتی ئاسایی بكاتەوە، وە رۆڵی هەبێت لەو باریەوە”.
هەر لە راگەیاندراوەكەی نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت رەسوڵدا هاتووە” ئەوەش خراوەتەڕو، تەوەرێكی تری دیدارەكە گفتوگۆكردن بو لەبارەی دۆخی كوردستان و حوكمڕانی، هەردولا هاوڕابون كە دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان باشترین خزمەتگوزاری پێشكەشی هاونیشتمانیان بكات و پلانی وردو ستراتیژی هەبێ بۆ پەرەپێدانی چاكسازی و هەوڵەكانی فراوانكردنی ئەم پڕۆسەیە.