دەستلەكاركێشانەوە لەناو دەزگای زانیاری یەكێتی بەردەوامە
بەهۆی ئەنجامدانی مامەڵەی خراپ لەگەڵ كارمەندەكان و جیاوازیكردن لەنێویاندا، ژمارەیەك كارمەندی دەزگای زانیاری یەكێتی دەست لەكاردەكێشنەوە.
بەپێی زانیارییە بەردەستەكانی ده‌زگای میدیایی (خواكوڕك)، ئەوە ئاشكرابووە، بەهۆی خراپ مامەڵەكردنی لاهور جەنگی و بەرپرسانی دیكەی دەزگای زانیاری یەكێتی، وایكردووە مانگانە چەند كارمەندێكی ئەو دەزگایە دەستلەكاربكێشنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا شه‌ش کارمه‌ندی ده‌زگای زانیاری، له فایلی (ناوخۆ) ده‌ستیان له‌کار کێشاوه‌ته‌وه، به‌هۆی ناڕازییان له لاهور جه‌نگی.