سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی دیالۆگی عێراق كرد

لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ساڵح موتلەك سەرۆكی بەرەی دیالۆگی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون له‌ ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی بەرەی دیالۆگی عێراق.

لە دیدارەكەدا كە فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر ئەو ڕێگەچارە سیاسییانە كە دەبنە هۆی پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.

Back to top button