وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیارێكی نوێی دەركرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی نوێی بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانە دەركرد كە لە دەرەوە بڕوانامەیان بەدەستهێناوە و یەكسانكردنی بڕونامەیان بۆ دەكرێت.
به‌پێى نووسراوێك كه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 27 ى 8 ى 2019 ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه بریاریدا كه ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بەمۆڵەتی بێ مووچە و كۆكراوە بڕوانامەی ماستەر و دكتۆرایان بە دەست هێناوە لە دەرەوەی وڵات، یەكسانكردنی بڕوانامەكانیان بۆ دەكرێت.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت ، هیچ جۆرە دەرماڵە و خەرجییەكیان بۆ ناكرێت لەو كاتەی سەرقاڵی خوێندن بوونە و دوای یەكسانكردنی بڕوانامەكانیان، سوودمەند دەبن لە سەرجەم مافە داراییەكانیان.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، ئەو نووسراوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە لە ساڵی 2018 دەستیان كردووە بە خوێندن و ئەوانەشی یەكسانكردنی بڕوانامەكەیان بكەوێتە دوای ئەو ڕێكەوتە.