وەزارەتی پەروەردە چاپخانەی وەزارەتەكەی كە خەڵاتی بارزانی نەمر بوو بەكرێ داوە بە كۆمپانیایەكی تورك
لە شۆرەشی ئەیلوول و رێكەوتنی 11ی ئادار ساڵی 1970 چاپخانەیەك لە هەولێر دامەزرا لە ژێر ناوی چاپخانەی خوێندنی كوردی كە خەڵاتی بارزانی نەمر بوو لەسەر رووبەروی 16 هەزار مەتر كە لەهەموو عێراق سێهەم چاپخانەی بوو”.
شەهید سامی عەبدولرحمان ئەو کات وەزیری کاروباری عێراق بوو لە حکومەتی ناوەند گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیای ڕۆژ هەڵات ئیمزا کرد بۆ هێنان و دامەزراندنی ئامێرەکانی پەیوەست بە چاپخانە ؛
لە ساڵی 1976 دەست کرا بە هێنانی ئامێرەکان و دامەزراندنیان لە چاپخانە و لە ساڵی 1977 یانزە کارمەند ڕەوانەی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات کران بۆ ماوەی ساڵێك و سێ مانگ بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنان لەسەر ئامێرەکان ؛
لە 25 / 1 / 1978 بە فیعلی و بە فەرمی کەوتە کار و دەست کرا بە کاری چاپی پەرتۆکی کوردی بەڵام بەهۆی بەردەوامی شۆڕشی کورد و دەستپێکی شۆڕشی گوڵان ڕژێمی عێراق ناوی چاپخانەی گۆڕی لە ( چاپخانەی خوێندنی کوردی ) بۆ چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە ژەمارە / 2 ؛
تاکو ئەو ساتەش لە کارکردن بەردەوامە و ڕۆژانە چەندین پەرتوکی لێ چاپ دەکرێت بەڵام لەبەر کۆنی مۆدیلی ئامێرەکان و نۆژەن نەکردنەوەیان بە ئامێری نوێ و سەردەمیانە لە لایەن حکومەتی هەرێم وەزارەتی پەروەردە بە بیانۆی کۆنی ئامێرەکان ڕووی لە چاپخانەکانی لوبنان و ئوردەن و تورکیا و ئێرانی کرد بۆ چاپ کردنی پەرتۆکی قوتابیانی هەرێمی کوردستان ؛
ئێستاش بەپێ ڕێکەوتنی وەزیری پەروەردەی پێشووی (پشتیوان سادق) لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم لە 3 / 7 / 2019 واژووی لەسەر بەکرێ دانی چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە کرا بۆ کۆمپانیایەکی تورکی بەناوی ( جیم ئۆفێست ) بە یارمەتی چاپخانەیەکی ئەهلی بەناوی ( دارا پرێنتیك ) بۆ ماوەی 15 ســاڵ ؛
لەسەر فەرمانی وەزارەتی پەروەردە و بە نوسراوی ژمارە 13448 لە 19 / 8 / 2019 هەڵساون بە دانانی لێژنەیەك بۆ ڕادەست کردنی بینای چاپخانە و لەگەڵ بەڕێوەبەری چاپخانە، کۆبونەوەتەوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بینای چاپخانە ڕادەستی کۆمپانیا تورکیەکە بکرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەم چاپخانەیە خەڵاتی بارزانی نەمرە و تاوەكو ئێستا لەهەولێر خەریكی كارە”.