بەتومەتی سیخوڕی .. ئێران کارمەندێکی بەریتانیا بەند دەکات

وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران ” غولام حسێن ئیسماعیلی ” ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند دادگای تێهەڵچونەوەی تاران بریاری بەندکردنی بۆ ماوەی 10 ساڵ بەتومەتی سیخوڕی دەرکردووە بۆ ” ئاراس ئەمیری ” کە کارمەندێکی ئێرانیە لە ناوەندی ڕۆشەنبیری بەریتانی.

ئێران پێ وایە بەردەوام ڕوبەڕووی سیخوڕ و پیلان گێرانی دەرەکی دەبێتەوە و ماوە ماوە هەندێ لەو کەسانە دەستگیر دەکات کە دوو ڕەگەزنامەیان هەیە بۆ ئەوەی وەك کارتی فشار بەکاریان بهێنیت دژی وڵاتانی ڕۆژئاوا و لە مانگی تەموزی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی ئێران کچە ئاکادیمی ئێرانی و خاوەن ڕەگەزنامەی فەڕەنسی ” فاریبا عادل خاە ” ی دەستگیر کرد بەتومەتی سیخوڕی هەر چەندە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ناڕەزاییان دەربڕی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە ئازادکردنی.

سەرچاوە : سکای نیوز

Back to top button