ئێران پێشکەوتووترین موشەکی کرۆز کە هەیەتی ئاشکرای کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕوسیا پیشانگای نێودەوڵەتی ماکس بۆ فڕۆکەوانی و فەلەك ناسی کرایەوە و ئێران نوێترین موشەکی کرۆز کە هەیەتی لە جۆری ” موبیـن ” نمایش کرد و کێشی ئەم مووشەکە 670 کیلۆگرامە و خێراییەکەی 900 کیلۆ مەترە لە یەك کاتژمێر دا و مەودای ڕۆیشتنی 450 کیلۆ مەترە.

لە تایبەت مەندیەکانی ئەم مووشەکە کە ڕادار ئاشکرای ناکات و لە توانای دا هەیە کڵاوەی جەنگی بە کێشی 120 کیلۆ گرام هەڵدەگریت و وابڕیارە لەم پیشانگایە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیای فڕۆکەوانی و فەلەک ناسی نمایش بکرێت.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button