دوای سێ رۆژ له‌ بێسه‌رو شوێن بوونی ئه‌مڕۆ چاره‌نوسی ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئاشكرا كرا، ده‌ڵێت دۆخم زۆر خراپه‌ فریام كه‌ون

 

به‌هۆكارێكی نادیار ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ قه‌ڵاچۆلان ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێت، راشیی ده‌گه‌ه‌نێت نازانێت هۆكاری ده‌ست به‌سه‌ر كردنه‌كه‌ی چیه‌.
بە سیروان کوێخا نەجم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی له‌ رێگای موبایله‌وه‌ به‌ میدیكانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ قه‌ڵاچۆلان له‌ لایه‌ن یه‌كێتی ده‌ست به‌سه‌ر كراوه‌و، نازانێت هۆكاری چیه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت ده‌ڵێن به‌ فه‌رمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ راگیراویت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتیشی: چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم كه‌ گوایه‌ دیدارێكی كۆسره‌ت ره‌سول هه‌یه‌، وامزانی ده‌چین بۆ لای ئه‌و، به‌ڵام لە پڕێکا سواری ئۆتۆمبێلیان کردم و منیان هێنایە ئێرە“.
هه‌روه‌ها گوتیشی: دۆخی ده‌روونی و ته‌ندورستیم زۆر خراپه‌ پێویسته‌ فریام كه‌ون.

Back to top button