ئه‌شتۆن كارته‌ر: دوای ئیداره‌ی ئۆباماش موسڵ جێناهێڵین

خواكوڕك

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا راگه‌یاند، “هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە و هێزی هاوپەمانان پێویستە پاش ڕزگارکردنەوەی مووسڵ، دیسان بۆ پێشگیری لە هەڕەشەی توندرەوەکان، هەر لە عێراق بمێننەوە”.

له‌میانی به‌شداری كردنی له‌ كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی (رۆناڵد ره‌یگان) ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “میلیشیا چەکدارەکانی داعش لە بەرەبەری لەناوچووندان، بەڵام هێشتا زۆر کار ماوە دەبێ جێبەجێ بکرێن، بۆ ئەوەی دەبێ دڵنیا بین، پاش شکستی داعش لە عێراق، ئاخۆ دیسان بەهێز دەبنەوە، یان نا، بۆیە دەبێ هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانن دیسان لە عێراق بمێننەوە”.

ئاشتۆن كارته‌ر له‌باره‌ی سیاسه‌تی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ عێراق دوای ئۆباما ده‌ڵێت، “ره‌نگه‌ هه‌ندێك گۆڕانكاری ئیداری له‌ پنتاگۆن رووبدات به‌ڵام له‌ باره‌ی عێراقه‌وه‌ به‌تایه‌به‌ت له‌ پرسی تیرۆر، ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بێت”.

Back to top button