نیانیاهوو هەڕەشە لە حزبوڵلا و قاسم سلێمانی دەکات .

 

بنیامین نتانیاهو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رۆژی سێشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا هەڕەشەی لە حزبوڵلا ، حەسەن نەسڕوڵلاو قاسم سلێمانی فەماندەی سوپای قودسی ئێران کرد و گووتی وریای قسەو کردارەکانتان بن ، فڕوفیشاڵ نایخوات .

 

حزبوڵلا کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی و تەیار دەکرێت ئیسرائیل بەوە تاوانبار دەکات کە رۆژی یەکشەم بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هیرشیان کردۆتە سەر بارەگایەکی ڕاگەیاندنی حزبوڵلا لە بەیروت .

هاوکات میشل عەون ، سەرۆک کۆماری لوبنان گووتی ئەم هێرشە واتای ڕاگەیاندنی جەنگە .

 

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وڵامی هەڕەشەکان گووتی من قسەکانی حەسەن نەسروڵلام گوێ لێ بوو بۆیەش پەی دەلیم کەمێک لە سەرە خۆ بێت ، چوونکە باش دەزانێت ئیسرائیل شارەزایە لە چۆنیەتی وڵامدانەوەی نەیارانی خۆی ، ئەوە بە قاسم سلێمانیش ڕابگەێنە

Back to top button