ئاشکراکردنی ووردکاری ڕاپۆرتێکی نهێنی ئیسرائیلی دەربارەی پێشهاتەکان لە عێراق
کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ئەمڕۆ سێ شەممە ووردکاری ڕاپۆرتێکی نهێنی بڵاوکردەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەسەر باڵیۆزخانەکان و نوێنەرایەتیەکانیان لە جیهان دابەشیکرد و هۆشداری دا لەو پێشهاتانەی کە لە عێراق ڕووی داوە و کوتیشی سەرکردایەتی عێراق ڕوبەڕووی زەحمەتێکی زۆر دەبێتەوە بۆ کارکردن دژی چالاکیەکانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران
لە ڕاپۆرتەکە هاتووە کە حکومەتی عێراق ڕاڕایە لە چونە نێو ڕوبەڕوبوونەوەیەك لەگەڵ هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئەمریکا لەلای خۆیەوە کاریگەریەکی ئاوای نیە بۆ بەرپەچدانەوەی ئێرانیەکان چونکە دەیەوێت بەرژەوەندیەکانی لە ناوچەکە بپارێزێت بەتایبەتی بەرژەوەندیە ئابووریەکانی هەر بۆیە بێ بەری خۆشی نیشان دا لە بۆردومانەکانی ئەم دواییانەی سەر کۆگاکانی چەکی حەشد