سەرۆکی حکومەتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خالید شوانی ده‌كات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی هاوخەمی دەربڕین لە پەیامێکدا پرسەی خۆی  ئاراسته‌ی خالید شوانی دەکات و ده‌ڵێت: ”  کۆچی دوایی (سەلام سەعید)ی باوکی بەڕێزتان جێگەی داخە. هەربۆیەش پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاراستە دەکەم  و هیوادارم خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینی ساد بکات و سەبوری دڵی ئێوەو بنەماڵەی بەڕێزتان بدات “.

 

سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە سه‌لام سه‌عید، باوكی خالید شوانی ،له‌ شاری كه‌ركووك كۆچی دوایی كرد.

Back to top button