سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ترمپ هۆشداری توند دەدرێتە روحانی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/webste-qalb-wena-86.jpg)
بەشێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لە نامەیەکی فەرمیدا پرسیار لە حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن بۆچی لە دژی هەڵوێستی ڕێبەری دینی ئێران دەجوڵێتەوە ، نامەی ئەوان ئاماژەیە بە ئەگەری کۆبوونەوەی روحانی لە گەڵ ترمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا .
لەم هۆشداریەدا پرسیار لە روحانی کراوە هۆکار چیە لە دژی ڕێبەری ئێران هەڵویستی جیاوازت هەیە لە هەمبەر ئەمریکا ؟ بۆچی هەوڵی ئەوە دەدەی لە گەڵ کەسێک دانوستان بکەی کە خۆت دەتگوت شێت و پێتە ، ئەوە لە کاتێکدایە خامنەیی گوتوویەتی بە هیچ شێوەیەک دانوستان لە گەڵ ئەمریکا ناکەیین .
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی ئێران لە دووای یەک کاتژمێر بڵاوی کردەوە نوێنەرانی نارازی لەم بارەوە گەیشتوونەتە 100کەس و 16 کەسیش ڕاستەوخۆ هۆشداریان داوەتە سەرۆک کۆماری ئێران .