دایكی هێرۆخان هەرشە دەكات

خواكوڕك
 
لە وتارێكی دا لە ئۆرگانی فەرمی یەكێتی و لە ژمارەی ئەمرۆی كوردستانی نوێ دا دایكی هێرۆخان و خێزانی ئیبراهیم ئەحمەد كە رۆژی 4ی 12ی 2016 بڵاو كراوەتەوە دەلێت له‌ كۆنگره‌ی‌ ره‌سمیی‌ حزبدا سه‌رۆك مام جه‌لال به‌سیفه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتیی‌ یه‌كێتی، دوو هه‌ڤاڵی‌ به‌ڕێزی‌ ده‌ستنیشانكرد بۆ پۆستی‌ جێگری‌ یه‌كه‌م و جێگری‌ دووه‌م، كۆنگره‌ش پێشنیازه‌كه‌ی‌ مامی‌ په‌سندكرد، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی‌ جێبه‌جێكرا كارێكی‌ حیزبی‌ دروست بوو”.
 
هەروەها گەڵاوێژ لەنووسینەكەی دا دەلێت تاوەكو ئێستا جێگرەوەی مام جەڵال لەدایك نەبووە، ئەم دەنگۆیانەی ناو فەیس بووك و مالپەرەكان دەبێت لەجێگای خۆی بێدەنگ بكرێت و چونكە هیچ كەسێك ناتوانێت جێگرەوەی مام جەلال بێت.
 
هەروەها لەنووسینەكەشی دا هاتووە ،مام جه‌لالی‌ خه‌باتگێڕ، ئه‌فسه‌ر، پارێزه‌ر، یاساناس، روناكبیر، سیاسه‌تمه‌دار، پێشمه‌رگه، سه‌ركرده‌ و براگه‌وره ‌و فه‌رمانده‌ی‌ لێهاتوو كێ‌ له‌ توانایدایه‌ ببێته‌ جێگره‌وه‌ی‌؟ له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم با ئه‌و به‌یت و بالۆره‌یه‌ی‌ ناو فه‌یسبووك و لێدوانی‌ لابه‌لا له‌جێی‌ خۆیدا كپ ببێ‌ كه‌س جورئه‌تی‌ ئه‌وه‌ نه‌كات بڵێ‌ فڵان یان فیسار جێگره‌وه‌ی‌ مام جه‌لاله”.
 
لە كۆتایی گوتارەكەیدا، گه‌لاوێژ بە جەختكردنەوە دەڵێت “تا ئه‌م ساته‌ بڕوا ناكه‌م كه‌سێك هه‌بێ‌ بتوانێ‌ و جه‌ساره‌تی‌ ئه‌وه‌ بكات و باسی‌ جێگره‌وه‌ی‌ بكات بۆیه‌.. مام .. هه‌ر مامه‌و .. هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌و هه‌ر ئه‌ویشه‌ شه‌و و رۆژ له‌ دووتوێی‌ دڵمانایه‌.. بۆ یه‌ك ساتیش فه‌رامۆشی‌ ناكه‌ین”.
Back to top button