بەپەلە: ئەلێکس سانچێز بۆ ئینتەرمیلان بە خواسن

هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و مانچێستەریونایتد لە کۆتاییدا گەیشتنە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەلێکسز سانچێز بۆ یانە ئیتاڵییەکە.

جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ناودار هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و گواستنەوەکە بە خواستن دەبێت بۆ وەرزێک. وا بڕیاریشە سانچێز و بیراگی یاریزانی فیۆرەنتینا بەیەکەوە بگەنە بارەگای نێرازوری بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی.

بەشێک لە دواکەوتنی گرێبەستەکە یەکلاییکردنەوەی موچە خەیاڵییەکەی ئەو یاریزانەبوو کە ساڵانە موچەی ٢٠ ملیۆن پاوەندە لە یونایتد. بەگوێرەی سەرچاوەکان هەردوولا رێککەوتون لەسەر ئەوەی ئینتەر نزیکەی پێنج ملیۆن پاوەندی موچەکەی بدات لە ماوەی خواستنەکەدا. تەواوی گرێبەستەکەش نزیکەی ١١ ملیۆن پاوەند لەسەر ئینتەر دەکەوێت.

سانچێز دەچێتە پاڵ رۆمیلو لوکاکو کە ئەویش لە هەمان یانەوە گوێزرایەوە بۆ ئینتەر لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری نوێی یانەکە. ئەستێرە چێلییەکە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا تەنها سێ گۆڵی بۆ مانچستەر تۆمارکرد.

 

Back to top button