نێچیرڤان بارزانی و مایك پێنس دووپات لە بەردەوامی هاوبەشی ئەمەریكا و هەرێم دەكەنەوە
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له به‌رده‌وامیى هاوبه‌شیى ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق و بوونى میكانیزمێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به یارمه‌تیى ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر، كرده‌وه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق و باشتربوونى دۆخى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان دا و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و كارى لیژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراقى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داكۆكى له به‌رده‌وامیى سیاسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و هاوكاریكردنى هه‌موو پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه و هاوكارى و پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابینكردنى ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان نیشان دا، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان.
لاى خۆیه‌وه مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ڕێز و پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و شكاندنى داعش دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سڵاوى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و قوربانیانى ده‌ستى تیرۆر نارد.
خۆشحاڵیى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكایشى بۆ باشتربوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نیشان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا له هاوكارى و پشتگیریى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانیان.