كەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و دھۆك 42 و سلێمانی و 41 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە سنووری كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 46 دەبێت.