ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای حكومه‌تى عێراق و به‌رپرسانى هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی٨ی٢٠١٩ شاندێکی بەغدا بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، چەند پرسێکی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ بکەن.
به‌پێى زانیارییه‌كانی ده‌زگای میدیایی (خواكوڕك) شانده‌كه‌ى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تى یاسین یاسری وه‌زیری ناوخۆی عێراقه كه‌سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی و نیازپاكی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا دووپات کردۆتەوە لە سەر بنەمای دەستووری عێراق و بە دیالۆگ .