ڕێکخراوێکی چەکداری عێراقی هەڕەشە لە هێزەکانی ئەمریکا دەکات
لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا ڕۆژی سێ شەممە ڕێکخراوێکی چەکدار بەناوی ” جند الٳمام والحجە ” بۆ بەدەنگەوە هاتنی فتوای مەرجەعی ئایینی کازم حائیری کە نیشتەجێ ئێرانە هەڕەشەیان لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد و لەم گرتەیە دا کۆمەڵە چەکدارێكی دەمامك دار بەدیار دەکەون لە کاتی ڕاهێنانەکانیان لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی مووشەك.
سەرکردەی شیعە موقتەدا سەدر لە توێتێکی دا لە سایتی توێتەر دەربارەی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەم دواییانەی سەر حەشدی شەعبی داوای لە حکومەتی عێراق کرد لێکۆڵینەوە بکرێت گەر بەسەرپەرشتی نێودەوڵەتییش بێت و داواشی کرد هەموو بارەگاکان دابخرێن و کۆگاکانی چەك ڕادەستی دەوڵەت بکرێتەوە و چەك تەنها لای حکومەت بیت.
سەرچاوە : تۆڕە کۆمەڵایتیەکان ،، الجزیرە