پرۆژەی ستراتیژی رێگای هەولێر و دهۆك بەشێكی تری تەواو دەكرێت

بەرێوەبەری پرۆژەی جووتسایدیی هەولێر و دهۆك ئەندازیار كامیران عەبدوڵڵا بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە”رێگای سەرەكی هەولێر و دهۆك كە پرۆژەیەكی ستراتیژیە، لە سنوری پارێزگای دهۆك قۆناغی باشی بریوە و یەكێكە لە رێگا ستراتیژیەكانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق و هەروەها دەشلێـ”  تا ئێستا ٥٦%ی پڕۆژەكە تەواو بووە و لە ئایندەیەكی نزیكدا بەشێكی رێگاكە دەكرێتەوە، كە درێژیی رێگاكە لە سەنتەری ناحیەی رۆڤیا بۆ چەمە، ٢٢كم دەبێت”.

هەروەها بەرێوەبەری پرۆژەكە دەشلێ” بەردەوام تیمەكانمان لەكاركردندان بۆ تەواو كردنی پرۆژەكە و دەشلێـ”سەدا ٣٠%ی رێگاكە بە شێوەیەكی ستاندارد قیڕ كراوە و ئەمساڵ ھەموو رێگاكە بە ڕووی ھاووڵاتیاندا دەكرێتەوە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا دوو قاتی قیڕ دەكرێت و قاتی سێیەم دەكەوێتە ساڵی نوێوە و ئاماژە بەوەش دەداتوەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن پڕۆژەكەی بەسەر كردوووەتەوە و لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كارەكانی ئاگادارە”.

جوتسایدی هەولێر و دهۆك لە دهۆك 22 كیلۆمەتر دەبێت و لە لای هەولێریش 38 كیلۆمەترە، كە حەوت ئۆڤەر پاسیش لە خۆ دەگرێت و لە 25ی ئەیلۆلی ساڵی 2018 لەلایان نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی پێشوو بەردی بناغەی داناوە”.

Back to top button