وەزارەتی كستوكاڵ هەلی كار دەرەخسێنێت.
دوای ئەوەی وەزیری كشتوكال چەند پڕۆژەیەكی لە هەولێر بەسەركردەوە, رایگەیاند لە رێگەی دروستكردنی چەند پرۆژەیەكەوە وەزارەتەكەیان هەلی كار دەڕەخسێنێت.
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە گوتی ” ئێمە لە وەزارەت لە رێگای كردنەوەی چەند بازاڕێكی نمونەیی لە هەوڵی رەخساندنی زۆرترین هەلی كارداین.
وەزیری كشتوكال گوتیشی وردەكاریەكان ناخەمە روو بەڵام لە شێوەی كردنەوەی بازاڕی میللی تایبەت بۆ ساغكردنەوەی بەروبومی كشتوكاڵی ناوخۆیی، چەند پرۆژەیەكی گەورەی بەخێوكردنی مەڕو ماڵات و شیرەمەنی و چەند كارگەیەكی پیشەسازی خۆراكی، كە لە سەرەتای هەنگاوەكانداین بەو ئاراستەیەی كەرتی كشتوكاڵ بكەینە سەرچاوەی گرنگی ئابوری لە پاڵ نەوت و سامانە سروشتەكانیدا و هەم زۆرترین دەرفەتی كار بۆ گەنجەكان بڕەخسێنین”.
گوتیشی “عەلەف جێگەی رەخنە و گلەیی جوتیارەكانمانە و بە نرخێكی زۆر هاوردە دەكرێت و لە بازاڕەكانی هەرێمدا ساغدەكرێتەوە، بەڵام لەئایندەیەكی نزیكدا عەلەفێكی زۆر بە تێچویەكی كەم دەخەینە بازاڕەوە”.