لەسەر داوای دژە تیرۆر ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەستگیر كرا, گومان دەكرێت پیلانی كردەی تیرۆریستی دانابێت

دوای ئەوەی دوێنێ  دەزگای میدیایی خواكوڕك لە  هەواڵێكیدا ئاشكرای كرد كە ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەستگیركراوە, بەڵام تا ئێستا نازاندرێت لە كوێ‌ دەستگیر كراوە, ئەمڕ میدیكان فەرمانی دەستگیركردنی  سیروان كوێخوا نەجمیان بڵاو كردەوە كە لەسەر داوای دژە تیرۆر دەستگیركراوە.
لەسەر سكاڵای بەڕێوەبەرایەتیی چالاكییەكانی دژەتیرۆر  دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 25-8-2019 بە ماددەی 421/31 فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سیروانی كوێخا نەجم دەركردووە،.
حاكم عومەر ئەحمەد، گوتەبێژی دادگای سلێمانی لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، ئەو نووسراوەی بڵاوكراوەتەوە بۆ دەستگیركردنی ناوبراو دروستە و، لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمان و واژۆی حاكم ئاوات عومەر، بڕیاری دەستگیركردن بۆ سیروانی كوێخا نەجم دەرچووە.
Back to top button