رووسیا ژمارەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا ئاشكرا دەكات


لەگەڵ ئەوەی داعش لە عێراق و سوریا بە فەرمی هیچ ناوچەیەكیان بەدەستەوە نەماوە بەڵام هێشتان بە هەزاران چەكدار ئەو رێكخراوە تیرۆریستیە بە سوریا ماون, جێگری نوێنەری هەمیشەی روسیا لە نەتەوە ئەكگرتووەكانەوە ژمارەی تیرۆرستانی داعش لەناو خاكی سوریا ئاشكرا دەكرێن.

گینای كوزمین جێگری نوێنەری بەردەوامی روسیا لەنەتەوە یەكگرتووەكان لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە:” ژمارەی تیرۆرستانی داعش و لایەنگرانیان لەسوریا خۆی لە سێ هەزار كەس دەدات”.

رونیشكردوەتەوە:” لەهەمان كاتدا پێكهاتەی گروپی تیرۆرستی چالاكی تر زۆرن لەسوریا”.

ئاماژەی بەوەشداوە:” لەماوەی یەك بۆ دوو ساڵی رابردوودا گروپی تیرۆرستی داعش شكست و پاشەكشێی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، لەژێر دەستی روسیاو شەڕڤانانی كورد كەلەلایەن ئەمریكاوە پشتیوانی ئەكرێن”.
Back to top button