ترەمپ بۆ توركیا دەبێت قورسترین سزا بدرێن و باجی هەلەكانتان بدەن


دوای ئەوەی دوێنی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی روسیای كرد و لەگەڵ پوتین قۆناغی دووەمی كڕینی پارچەكانی  ئێس 400 دەستپێكرد, سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری توندی داوەتە توركیاو داوای لە دەستەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی كۆنگرێس كردوە كە ئیتر دەتوانن سزا ئابوریەكان بەسەر توركیادا بسەپێنن.
دەستەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنگرێس لەدوای داواكاریەكەی ترەمپ تویتێكیان بڵاوكردوە كە تیایدا هاتوە كەسەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی داوامان لێدەكات كە سزا ئابوریەكانی توركیا بخەینە بواری جێبەجێكردنەوە .
ترەمپ دەشڵێت توركیا دەیتوانی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمریكا درێژە پێبدات, بەڵام ئەو لەجیاتی كۆشكی سپی مۆسكۆو كریملنی هەڵبژارد بۆیە دەبێت بەقورسی باجەكەیبدات
Back to top button