شەڕ لە نێوان پێشمەرگەی حدك و سوپای پاسداران لە رۆژهەڵاتی كوردستان روویدا

لە درێژەی رووبەروو بوونەوەكانی نێوان پارتەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وئێران, شەوی رابردوو لە ناوچەی سەردەشت شەڕ, پێكدادان روویدا لە ئەنجامدا چەند پاسدارێكی ئێران كوژران و دوو پێشمەرگەش شەهید بوون.


خالید وەنەوشە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی حزبی دیموكراتی كوردستان (حدك) لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە نزیك گوندی قەلە رەش هێڕشیانكردۆتە سەر بنكەیەكی سوپای پاسداران و لە ئەنجامدا ژمارەیك پاسدار كوژراو ن و دوو  پێشمەرگەش بە ناوەكانی “عەلی پەروەر و برایم چاوەڕەش شەهید بوون”.


رووبەروو بوونەوەكان لە كاتێكدا یە كە سوپای پاسدارانی ئێران هێز و جبەخانەیەكی زۆری لەسەر سنوورەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و هەرێمی كوردستان كۆ كردووەتەوە.

Back to top button