دوای دەستگیركردنی ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە ئەركەكەی دووردەخرێتەوە
دوای دەستگیركردنی سیروان كوێخا نەجم لە لایەن دژ تیرۆر, ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لە كارەكەی دوور دەرخرێتەوە كەسێكی دیكەی لە جێگای ئەو دەكرێتە بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵ.
بە پێی زانیاریەكانی دەزگای میدیایی خواكوڕك یەكێتی مستەفا چاڵاوی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی وەك بەرپرسی مەڵبەندی یەكێـتی لە شوێنی سیروان كوێخا نەجم دیاری كردووە, كە چەند رۆژێكە بە هۆكارێكی نەزاندراو بە ماددەی 421 لە لایەن دژە تیرۆر دەستگیركراوە.
لەمبارەیەوە مستەفا چاڵاوی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی، ڕاگەیاندووە، بۆ وەرگرتنی پۆستی بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتی، تاوەكوو ئێستا بەفەرمی دەست بەكار نەبووە, گوتیشی من كادیری یەكێتیم هەر ئەركێكی پێ بسپێرێت، رەتی ناكاتەوە و هەوڵدەدات خزمەت بە حزبەكەی بكات.