شاندێکی کەسایەتی و پیاوماقووڵانی پارێزگای بەسرە لە لایەن سەرۆک بارزانییەوە پێشوازیان لێ کرا
ئەمڕۆ لە سەلاحەدین سەرۆک بارزانی لە گەڵ شاندێک لە پیاو ماقوڵان و سەرۆک هۆز و پیاوانی ئایینی و ئاکادیمی دانییشوانی پاریزگای بەسرە کۆبۆوە
شاندی میوان بە پێداچوونەوەیەکی ورد بە مێژووی پێوەندییەکانی دانیشتووانی ئەم پارێزگایە لە گەڵ کوردستان ، باسیان لە گەڕانەوەی مێژوویی بازانی نەمر کرد کە ئەو کات چۆن خەڵکی بەسرە بە ڕێزەوە لە چاوەڕوانی گەڕانەوەیدا وەستاوون ، بۆیەش دووپاتیان کردەوە ئەم ڕێز و وەفایە لە ئیستادا بۆ سەرۆک بارزانی هەیەو و دڵنیایین لە برایەتی خەڵکی کوردستان .
هاوکات شاندنی میوان وێرای داوایەکی فەرمی لە سەرۆک بارزانی بۆ سەردانیکردنی پاریزگای بەسرە ، بە شەڕەفێکی گەورەیان ناوزەد کرد کە ئەم داوایە بێتە جێ
شاندی میوان بە ئاماژەدان بە کێشەو گرفتەکانی خۆیان و نەبوونی خزمەتگوزاری لە پاریزگاکەیان ، داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد ، لە ڕێگەی نوێنەرانی پەرلەمانی کورد لە بەغدا هەوڵی چارەسەری گرفتەکانیان بۆ بدات
سەرۆک بارزانی وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی ئەو شاندە و بەخێر هاتنیان جەختی لە پتەو بوونی پێوەندییەکان کردەوەو ڕایگەیاند ڕەژیمەکانی یەک لە دووای یەکی عێراق هەوڵی زۆریان دا کێشە کورد و بەغدا بکەنە کێشەی کورد و عەرەب بەڵام تەیدا سەرکەوتوو نەبوون و کوردیش هیچکات خەڵکی سڤیلی عەرەبی بە نەیار و دوژمنی خحۆی سەیر نەکردووە .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا سەرۆک بارزانی بە سەر سووڕمانەوە ڕایگەیاند چۆن دەبێت بەسرەی شادەماری ئابووری عێراق لەم گوزەران و بێ خزمەتگوزاریەدا بن .
باسی چۆنیەتی پێوەنییەکانی ئەمرۆی بەغدا و هەولێر تەوەری کۆتایی دیدارەکە بوو ، باس لەوە کرا لە ئێستادا پیوەندییەکان ڕوو لە ئەرێنی بوون هەنگاو دەنێن و هیوادارین بە ڕێگاری ئاشتیانە کێشەکان چارە سەر بکرێن .