ئەمریکا دوو تۆڕی پێوەندیدار بە ئێران و سوپای پاسدارانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رۆژی چووارشەم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد ، یەک لەم دوو تۆڕی پێوەندییانە بە ناوی کۆمپانیایەکی ساختە لە هۆنگ کۆنگ بە سەرپەرشتیاری کەسێک بە ناوی حامد دێهقان وێرای ئەوەی توانیویەتی گەمارۆکانی سەر ئێران دەور لێداتەوە ، پارچەو کەل و پەلی ئەلەکترۆنی ئەمریکی داوەتە کەسانێک کە پێوەندییان بە ئێران و سوپای پاسدارانەوە بووە .
هەر بە پێی هەمان سەرچاوە ئەم کۆمپانیا ساختەیە توانیویەتی بە دابین کردنی دەیان ملیۆن دۆلار دەستی هەبێت لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لە ئێران .
تۆرێکی تریشیان بە سەرپەرشتیاری کەسێک بە ناوی سەید حسێن شەریعەت بە کرینی ئالیاژی ئالۆمینیۆم دەستی هەبووە لە فەراهەم کردنی کەرەسەکانی ئەتۆمی کە بۆ کۆمپانیاکانی پێوەندی داری وەزارەتی بەرگری ئیرانی کڕیوە