وەزیری ناوخۆی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێر
یاسین یاسری وەزیری ناوخۆی عێراق و شاندی یاوەری لە کاتی گەیشتن بۆ هەولێری پایتەخت لە لایەن ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پیشوازیان لێ کرا .
مەبەست لە سەردانی شاندی عێراقی بۆ پتەوکردنی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانە لە رێی یاساییەوە .
هەرئەمڕۆش باڵیۆزی ئەمریکا لە بارەی پێوەندییەکانی ئیستای بەغدا و هەولێرەوە گووتی ،بەرەوە پێشەوەچوونێکی بەهێز لە بەر چاوەو ئەوانیش پشتگیری خۆیان بۆ ئەم ڕێکارە دەردەبڕن