عەلی حمە ساڵح فەسڵ كرا
خواكوڕك
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەك كە دەستی خواكوڕك كەوتووە عەلی حمە ساڵح ئەندام پەرلەمانی كوردستان لە سەر لیستی گۆڕان لە زانكۆی حەیات دەخوێنێت لە قۆناغی سێی دایە، لەبەر دەوام نەكردن فەسڵ دەكرێت و دوێنێ پێیان راگەیاندووە ئێرەش ناوچەی بایكۆت نیە، بەكەیفی خۆت دەوام بكەیت یان نەیكەیت.
لە بەڵگەنامەیەكدا كە زانكۆی حەیات دەری كردووە ئەوانەی كە پابەندی دەوام نەبوونە، لەلایان ئیدارەی زانكۆوە بڕیاری فەسڵ كردنیان بۆ دەرچووە، یەكێك لەوانە عەلی حمە ساڵح بووە كە دوێنێ بێ دەوام كردن ویستوویەتی تاقی كردنەوە بكات، بەڵام لەلایان زانكۆوە رێگری لێكراوە و قبوڵیان نەكردووە تاقی كردنەوە بكات پێیان راگەیاندووە تۆ فەسڵ كراوی.
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە دوێنی 3ی 12ی 2016 عەلی حمە ساڵح پاش ئەوەی لەو دوو مانگە بەهیچ شێوەیەك دەوامی نەكردووە ویستوویەتی تاقی كردنەوە بكات، بەڵام لەلایان ئیدارەی زانكۆی پێی راگەیاندووە، ئێرە یاسا و رێسای خۆی هەیە ناكرێت تۆ دوومانگە دەوام نەكەیت و ئێستاش بێت تاقی كردنەوە بكەیت.
شایانی باسە بەردەوام عەلی حمە ساڵح پشگیری بایكۆتی كردووە لەكاتێكدا خۆی لە زانكۆی ئەهلی و منداڵەكانیشی لەقوتابخانەی ئەهلی دەخوێنێت و خێزانەكەشی لەهەولێر دەوام دەكات.