وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا بۆ تاوتوێی دووائین پێشهاتەکانی ئێران کۆدەبنەوە
هایکو ماس وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا و هەموو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا رۆژی پێنج شەممە بە مەبەستی ئاڵ و گۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ئێران و کێشەکانی گەمارۆی ئابووری سەر ئەو وڵاتە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرینگ لە هیلسنکی پایتەختی فینلەندا بەرێوە دەبەن .
ئەم کۆبوونەوە بە گشتی وڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئاخۆ پێویستە یەکێتی ئەورووپا ، بۆ دابین کردنی ئاسایشی کەشتیوانی ئابووری نێودەوڵەتی بەشدار بێت لە هاوپەیمانەتی گەروی هورمز لە سەر پێشنیاری ئەمریکا .