میلیشیاکانی سەییەدولشوهەدا هەڕەشەی بوردومان کردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکەن
لە تواناماندایە لە ناو عێراقدا هەموو بنکەو بارەگاو هێزەکانی ئەمریکی بە باڵیۆزخانەکانیشەوە بورومان کەین ، ئەوە تازەترین لێداونی ئەبوعەلاوەلایی سکرتێری کشتی میلیشیاکانی کەتایبی سەییەدولشوهەدای سەربە حەشدی شەعبی عێراقە
وەلایی بۆ تەلەفزیۆنی ” المجد ” ڕایگەیاند فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێمە دەتوانێت هەموو بنکەو بارەگاکانی ئەمریکا لە ناو عێراقدا بکاتە ئامانج
لە بەشێکی تری قسەکانیدا دەڵێت ئەگەر ئەمریکا ڕێگا بە ئسرائیل بدات بەم شێوە بنکەو جبەخانەکانی حەشد بوردومان بکات ئەوا ئێمەش هێزەکانی ئەمریکی دەکەینە ئامانج .
لە کۆتاییشدا بە ئاماژەدان بە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و ئەریکا دەلێت ، لەو کاتەدا هەموو ئەمریکیەکان بە دیل دەگرین و ڕادەستی ئێرانیان دەکەیین