په‌رله‌مانتارێكی عێراقی نهێنیه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئاشكراده‌كات

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌یه‌وانیدا نهێنیه‌ك له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌ بڕی حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر بڕیاری كۆتایی بده‌ن.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری عێراقی له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند، “عه‌بادی رازی بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وتی كه‌ركوك 150 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ بۆ پێداویستی ناوه‌خۆ به‌كاربهێنرێت و 150 هه‌زاره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ رێگه‌ی سۆمۆوه‌ بفرۆشرێت”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی سێ حیزبه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت، “یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ پرۆژه‌كه‌یان ئه‌و ره‌زامه‌ندیه‌ی عه‌بادی ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌ڵێن نه‌خێر ئێمه‌ هه‌ر 300 هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ ده‌ده‌ین به‌ ئێوه‌”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵك و كارگانه‌ چی بكه‌ن؟ ئاو بخه‌نه‌ ئامێره‌كانیان”.

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ له‌ رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌ له‌باره‌ی رێكه‌وتنی نه‌وتی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، روویان له‌ به‌غدا كردووه‌ و تا ئێستاش جگه‌ له‌ مالكی كه‌س به‌ وورده‌كاری پرۆژه‌كه‌یان نازانێت.

Back to top button