کۆمپانیا ئەڵمانیەکان لە هەولێر پێشانگا دەکەنەوە

 

گەورەترین پیشانگای کۆمپانیاکانی ئەڵمانی کە زیاتر لە ٣٠ کۆمپانیا تەیدا بەشدار دەبن لە شاری هەولێر دەکرێتەوە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە نەسرین خەلیل سەرپەڕشتیاری گشتی پێشانگاکان بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندووە نێوان کۆمپانیاکانی  ئاڵمانیا و کوردستان هاوبەشی تایبەت دۆزراوەتەوە .

 

نەسرین خەلیل پەی وایە کۆمپانیا ئەڵمانیەکان بە هەماهەنگی لە گەڵ ژووری بازرگانی کوردستان دڵخۆشن و پێیان وایە لە داهاتوودا دەکرێت کاری هاوبەش پەرەی زیاتری پێ دەدرێت

 

جێگەی ئاماژەیە هەرێمی کوردستان ستراتژییەتی هاوبەشی ئابووری لە گەڵ ئەڵمانیادا هەیە و لە کوردستان خواست لە سەر کەل و پەلی ئەڵمانی زۆرە

Back to top button