بە ڕووداوێکی هاتووچۆ سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی عێراق گیانی لە دەستدا
ئیبراهیم خەیات سەرۆکی یەکێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق لە کاتێکدا بۆ بەشداری کردن لە یادی ٢٧ ساڵەی تیرۆرکردنی دوکتور نافیع ئاکرەیی بەرەوە ئاکرێ بەریوە بوو کە بڕیارە ڕۆژی پێنج شەم بەرێوە بچێت ، بە هۆی رووداوی خۆپێکدادانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لە دەست دا و نەیتوانی لە مەراسیمی سبەی دا وەک ساڵانی پێشوو بەشدار بێت .
لەم بارەوە بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری ولاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕاگەیەناندەکانی گووت ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئیبراهیم خەیات بۆ بەغدا .
ئیبراهیم خەیات سەرۆکی یەکێتی نووسەران و ئەدیبانی عێراق، له ساڵی ١٩٦٠ لهدایكبووه و بەرەچەڵەك کوردە و خەڵکی پارێزگای دیالهیە، خاوەن چەند بەرهەمێکی ئەدەبییە وکۆماری پرتەقاڵ بە ناوبانگترینیانە .