جیاوازی چیە لە نێوان هێلکەی قاوەی یان سپی؟ کامیان سودی زیاترە؟

هێلکە یەکێکە لەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر پرۆتین و ڤیتامینات و کالیسۆمی تێدایه‌ و پێویستییه‌كانی جه‌سته‌ دابین دەکات، خواردنی هێلکە بەشێوەیەکی گشتی و خواردنی زەردێنەی هێلکە بەتایبەتی سودی یه‌كجار زۆر به‌ جه‌سته‌ ده‌گه‌یه‌نێت

هه‌ندێك كه‌س پێیانوایه‌ هێلكه‌ی قاوه‌یی سودی زیاتره‌، به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن ره‌نگی توێكڵی هێلكه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ جۆری مریشكه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ك ئه‌و مریشكانه‌ی په‌ڕه‌كانیان سپییه‌، هێلكه‌ی سپی ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش كه‌ په‌ڕه‌كانیان ره‌نگاوڕه‌نگه‌، هێلكه‌ی قاوه‌یی ده‌كه‌ن به‌پێی جیاوازی جۆری ره‌نگه‌كانیان، به‌ڵام زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جۆری ئه‌و خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌ مریشكه‌كه‌ ده‌یخوات.

ئه‌گه‌ر خواردنه‌كه‌ی بڕێكی زۆر كارۆتینی تێدابوو، ئه‌وا زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌كه‌ی زه‌ردێكی تۆخ ده‌بێت.

له‌كاتی كڕینی هێلكه‌ش، ده‌بێت ره‌چاوی واده‌ی به‌سه‌رچون و نه‌بوونی درزو شكاوی توێكڵه‌كه‌ی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی چونه‌ژووره‌وه‌ی به‌كتریا.

هه‌روه‌ها ده‌بێت پێش هه‌ڵگرتنی هێلكه‌ له‌ ساردكه‌ره‌وه‌دا، باش بشۆردرێته‌وه‌ و پاك بكرێته‌وه‌ له‌ به‌كتریاكانی وه‌ك سالمۆنێلا و ئه‌و ماده‌ پارێزه‌ره‌ی له‌سه‌ر توێكڵی هێلكه‌ بوونی هه‌یه‌. سوور بخۆ.

Back to top button