داعش هێرشی كرده سه‌ر گوڵاڵه و سێ قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كرد، كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق له ناوچه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، له ئه‌نجام دا سێ پۆلیسی عێراقی برینداربوون.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه، چه‌كدارانی داعش له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو و هێرشیان كرده سه‌ر سوپا له گوندی قایه، دواتر هێرشێكی تری فره‌وانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی عه‌وسه‌ج له سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین به‌رپا كرد، به‌وهۆیه‌وه سێ له ئه‌ندامی پۆلیسی فیدرالی له ناوچه‌كه برینداربوون.
ماوەیەکە جموجۆڵ و هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە لە سنووری خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری کەرکووک و خورماتوو ڕوویان لە زیادبوون کردووە و هێزە عێراییەکانیش توانای سەقامگیریی ئەمنیی ناوچەکەیان نییە.