كۆبوونەوەی شاندی هەولێر و بەغدا دەستی پێ‌ كرد

كۆبوونەوەی شاندی حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەولێر بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان دەستی پێ‌ كرد.

هاوكات سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند،  شاندەكەی بەغدا تەنیا گفتوگۆ لەبارەی پێوەندی و هاوئاهەنگییەكانی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات. ئەمڕۆ كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ شاندەكە دەست پێ دەكات و تەوەرەكانی گفتوگۆش دیاری دەكرێن.

سەردانەكە بە مەبەستی پتەوكردنی پێوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و عێراقە بۆ چارەسەری كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوانیان.

شەوی رابردوو شاندەکەی عێراق گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمەوە پێشوازیی لێ کرا.

 

 

 

Back to top button